Skip to the content

هەواڵەکان

فەرماندەی فیرقەی چواری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەی بەرەوپێشچوونی کاروبارەکانی فیرقەی چواری پیادە و چالاکبوونی فیرقە لەڕووی مەیدانییەوە كرا.

لیواکانی یەك و سیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە كۆتاييان به‌ خولێکی گەیاندن هێنا

خولەکە ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام بوو، ژمارەیەك کارمەندی گەیاندنی فەوجی لیواکان بەشداربوون.

لە زانکۆی ئەمه‌ریکی لە شارى سلێمانی كۆتايى به‌ خولێكى زمانی ئینگلیزی هات

شایەنی باسە خولەکە بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بوو و ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی یەکە جیاوازەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون، کە پێشتر تاقیکردنەوەی پێویستیان بۆ بەشداریکردن لە خولەکە ئەنجام دابوو.

زياتر له‌ 65 هه‌زار كه‌س له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ له‌ وه‌رگرتنى زه‌وى سوودمه‌ند ده‌بن

کۆی ئەوانەی لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن زیاتر لە ٦٥ هەزار کەسن و بە حەوت قۆناغ زەوی وەردەگرن.

وەزیری کاروباری پێشمەرگە و کۆمیتەی خاچی سوور لە عێراق یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

شۆڕش ئیسماعیل: ئەم یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە، بۆ نزیکبوونەوە و فراوانبوونی پەیوەندییەکانی نێوانمان و گەیاندنی پەیامی پاراستنی یاساکانی نێونەتەوەییە لە کاتی جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا.

ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی ئەڵمانیا کرد

لیوا بەشدار ئیسماعیل سوپاسی کۆڵۆنێڵ ئەنتۆنیۆی کرد لەپای ئەو خزمەتەی کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە.

وەزیری کاروباری پێشمەرگە لەگەڵ بەرپرسی هاریکاريی ئاسایش لە کونسولخانەی ئەمه‌ریکا کۆبووه‌وه‌

شۆڕش ئيسماعيل: وەزارەتی پێشمەرگە لە قۆناغێکی بەهێز و بەرەوپێشچووندایە، هەمووان وەک تیمێكی پێکەوەیی کار بۆ سەرخستنی چاکسازی له‌ وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ين، بە هاوکاريی هاوپەیمانان، بە تایبەت ئەمه‌ریکا.

پرۆژەی ستراتیجی نیشتەجێبوونی پێشمەرگە تاووتوێ ده‌كرێت

شایانی باسە، پرۆژەی ستراتیجی نیشتەجێبوونی پێشمەرگە، یەکێکە لە پرۆژەکانی پرۆسه‌ى چاكسازى، کە وڵاتی هۆڵەندا لەوبارەیەوە ڕاوێژ بە وەزارەت دەدات.

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد

تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە هەڵسەنگاندن بۆ قۆناغەکانی چۆنییەتیی جێبەجێکردنی برگەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا.

وەزیری کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد

وەزیری پێشمەرگە پاڵپشتیی وڵاتی ئەڵمانیای بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەرز نرخاند.