Skip to the content

هەواڵەکان

ماڕشاڵ سامپسۆن: بەردەوام دەبین لە ڕاهێنان و ڕیفۆرمی نێو وەزارەتی پێشمەرگە

ئێوارەی ڕۆژى چوارشەممە ٥ی ئایاری ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی له‌ مارشاڵ سامیوڵ سامپسۆن گه‌وره‌ ڕاوێژکاری به‌رگریی بەریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئەفریقا و کۆڵۆنێڵ چارڵی راوێژکاری هێزەکانی بەریتانیا لە هەرێم کرد.

وەزیری پێشمەرگە بۆ لیوا هاوبەشەکان: ڕێگە نەدەن تیرۆریستان هەڵبقۆزنەوە

ڕۆژی ٥ی ئایاری ٢٠٢١ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ فەرماندە و جێگری لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە کۆ بووەوە و تاوتوێی دۆخی ئێستای پێشمەرگە کرا

شۆڕش ئیسماعیل‌: خوازیارى خێراترکردنى پڕۆسەى ڕێکخستن و چاکسازین لە وەزارەتى پێشمەرگە

یەکشەممە ٢ی ئایاری ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل وە‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ‌ كۆڵۆنێڵ ده‌یڤید ولیام ڕاوێژكاری باڵا له‌ سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان و كۆڵۆنێڵ كلین و شاندێکى یاوەریان کۆ بووەوە.

راگەیێندراوێک لەوەزارەتی پێشمەرگەوە

لەئەنجامی بوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقی، تیرۆریستانی داعش پەلاماری سەنگەرێکی لیوای ۱۰ی پیادەیان دا، لەبەرزاییەکانی (زورگەزراو)، لەسنوری میحوەری پێنج. پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە، بەرپەرچ درایەوەو تیرۆریستان راونران.