بە مەبەستی چالاککردن و بەرەوپێشبردنی کاری میدیای سەربازی، بە شێوازێکی زانستی و پیشەگەرانە، تیمێکی میدیایيی هاوپەیمانان لەگەڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاريی نیشتمانى كۆبووهوه.
هەواڵەکان
تیمێکی هاوپەیمانان لەگەڵ فەرماندەی فیرقەی دووی پیادە کۆبووهوه
لە دەستپێکی شەڕی داعشەوە تاكوو ئێستا، هێزەکانی هاوپەیمانان هاوکارێکی بەردەوامی هێزی پێشمەرگەن، وەکوو هێزێکی کاریگەری ناوچەکە لێی دەڕوانن.
سەرۆکی ئەرکانى وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد
تەوەری سەرەکيی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی تەواوی هێزەکان.
وەزیری پێشمەرگە سەرپەرشتيی کۆبوونەوەی نێوان وەزارەت و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازيی هاوپەیمانانی کرد
وهزيرى كاروبارى پێشمهرگه: پرۆسەی چاکسازی بەردەوامە و پێشینەی کارکردنمان بۆ یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە.
سەرۆکی دەستەی وردبینی لە بەڕێوبەرایەتيی گشتيی چاودێريی دارایيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگه دەست بەکار بوو
غازی عومەر زینوەیی، وەک سەرۆکی دەستەی وردبینی و گرێبەستەکان، لە بەڕێوهبەرایەتيی گشتيی چاودێريی دارایيی، لە وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە دەست بەکار بوو.
پۆستی بەڕێوەبەری گشتيی گرێبەستەکان له وهزارهتى كاروبارى پێشمهرگه ئالوگۆڕ کرا
لیوا دڵشاد سەعید کەریم، وەک بەڕێوەبەری گشتيی گرێبەستەکان، له شوێنى كهمال تاليب سهلام، كه به وهكالهت لهم پۆستهدا بوو، دەست بەکار بوو.
وەزیری كاروبارى پێشمەرگە فەرماندەیيی هێزەکانی پشتیوانيی يهكی بەسەر کردەوە
شۆڕش ئيسماعيل بە گرنگیيەوە باسی لە ڕۆڵ و کاریگەريی هێزەکانی پشتیوانيی يهك لە کاتی شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەکاندا کرد، پشتیوانی و پاڵپشتيی خۆيشی بۆ هێزەکانی ئهو فهرماندهييه دەربڕی.
لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک خولێکی پزیشکی کرایەوە
بەشداربووان بە شێوازی تیۆری و پراکتیکی، ڕاهێنانیان لەسەر بابەتەکانی فریاگوزاريی سەرەتايی و چۆنیيەتی خۆپاراستن لە گازە ژەهراویيەکان پێ كرا.
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە سەردانی بارەگای لیوای دووی پیادەی کرد
سەرۆکی ئەرکان، پیرۆزباییی دەستبەکاربوونی لە فەرماندەی تازەی لیوای دووی پیادە کرد.
ئهفسهرێكی وهزارهتی كاروبارى پێشمهرگه نیشانەی ڕوکن و بڕوانامەی ماستەری لە زانستی سەربازی بەدەست هێنا
ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە وەک چۆن لە پاراستنی سەنگەرەکان توانیویانە پارێزگاری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بکەن، هەروەها لە وەرگرتنی زانست و زانیاريی نوێيش لە کۆلێژە سەربازییە نێودەوڵەتیيەکان، پێشەنگی سەرکەوتنەکانن.