بەمەبەستی پەرەپێدانی ئەفسەرانی پشکنەر، لە بەڕێوەبەرایەتیی پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، لە بەغدا خولی هاوبەشی مەشق و ڕاهێنانی گەشەپێدانی ئەفسەرانی ژمارە یەکی ئەفسەرانی پشکنینی گشتیی وەزارەتی بەرگریی عێراق و پشکنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە کۆتایی هات.
هەواڵەکان

وەزیری كاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی نوێی هاوپەیمانان لە عێراق کرد
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژەنەراڵ ڕیڤێرا، فەرماندەی نوێی دەستەی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق و تیمی سەربازیی یاوەری کرد.