Skip to the content

هەواڵەکان

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا کرد

پلانی نوێی سوپای ئەڵمانیا لە پرسی هەماهەنگیکردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و دوایین گۆڕانکارییەکانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەوڵە نەپساوەکانی وەزارەت لەمبارەیەوە تاووتوێ کرا.

سەرۆکی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەرکانی سوپای بەریتانیا کرد

دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشهاته‌ خێراکانى ناوچەکە، به‌ تايبه‌تى له‌ سووريا و ئەرکی هاوپەیمانيى نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی داعش تاووتوێ کران.

کۆتایی بە خولی پێشکەوتووی سەرکردایەتی هات

لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن جێگری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی وەک دیاری پێشکەش بە کاپتن دیسک، ئەفسەری هێزی دەریاوانیی بەریتانیا کرا.

جێگری سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی سوپای ئەڵمانیا کرد

لە دیدارێکدا هەردوولا باسیان لە ئۆپەراسیۆنەکان و چۆنیيەتی مەشقەکانی ئەفسەرانی پۆل کرد، لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی مەشقەکانی هێزی پێشمەرگەدا.

کۆبوونەوەی ڕشتە جیاوازەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوەچوو

لە کۆبوونەوەکەدا بەرنامە و پلانی بەڕێوەچوونی یەکەم خولی ڕشتەکان بۆ ئەفسەرانی تازەپێگەیشتوو، لە چوارچێوەی بەرنامەی مەشقی ساڵی ۲۰۲٥ی بەڕێوەبەرایەتيی مەشقی سەربازيی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە جێگیر کرا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتگیريی بەردەوامی ئەڵمانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرى دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.

فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادە پێشوازی لە شاندێکی سەربازیی هاوپەیمانان کرد

لە کۆتاییی دیدارەکەدا، فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادە، لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگەی وەک دیاری پێشکەش بە کۆڵۆنێڵ مشیل کرد.

بەڕێوەبەرى چاکسازیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پێشوازى له‌ ڕاوێژکاری سەربازيی هۆڵەندا کرد

لە کۆبوونەوەیەکدا، تاووتوێی دیزاین و جێبەجێکردنی پرۆژە ئەندازیارییە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لە ئاستی پەل (حضیرە) تا دەگاتە ئاستی بارەگای فیرقەکان و دیزاینی بارەگای وەزارەتی پێشمەرگە.

تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی بۆ ژمارەیەک ئەفسەر و کارمەندی وەزارەتی كاروبارى پێشمەرگە ئەنجام درا

ئەو خولانە لەلایەن وڵاتی ئەمه‌ریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێن، بۆ ئەوەی توانای ئەفسەر و کارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە بەرز بکرێتەوە.

وەزیری کاروباری پێشمەرگە: لە هەوڵەکانمان پێداگرین بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی

شۆڕش ئيسماعيل: ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە پێداگرین لە هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی، بە هاوکاری و پاڵپشتيی دڵسۆزانەی هاوپەیمانان، بە تایبەت ئەمه‌ریکا .