راوێژكارانی سه‌ربازی: هاوپه‌یمانان به پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌تر له‌بواری مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن
هەولێر، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- وه‌زیری پێشمه‌رگه جه‌ختی له‌سه‌ر په‌ره‌دانی زیاتر به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و كه‌ناڵه دیپلۆماسیهكاندا كرده‌وه ئاماژەی بەوەش كرد مه‌ترسیه‌كانی داعش و جموجۆڵی ئه‌م دواییه‌یان ده‌خوازێت له‌ساڵی ئاینده‌دا هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی هاوبه‌شانه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كانمان توندتربكرێتهوه، هیواشی خواست راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و رێفۆرمی سه‌ربازیدا، له‌رۆڵی كارا‌و كاریگه‌ری خۆیان به‌رده‌وام بن.
وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ پره‌نسیپێ، لە كۆبوونەوەیەكی دا لەگەڵ جێگری به‌رپرسی هێزی هاوپه‌یمانان بۆ هاوكاری و ستراتیژیه‌ت و تیمێكی یاوه‌ری ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی كرد كه به‌رده‌وام و دڵسۆزانه له‌هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن، ئەوەشی خستەڕوو رۆڵی هاوپەیمانان جێی بایه‌خ و گرنگی زۆری هەرێمی كوردستانە له‌پێشخستنی توانا سه‌ربازیی و لۆجیستیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
جێگری به‌رپرسی هاوپه‌یمانان له‌به‌شی هاوكاری و ستراتیژیه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، له‌به‌رنامه‌ی ساڵی نوێ‌دا به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌و باشتر له مه‌شق و راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن. وتیشی: وه‌ك هاوپه‌یمانان له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌مان له‌هه‌رێمی كوردستاندا شانازی به‌دۆستایه‌تی ئێوه‌و ئازایه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، بۆیه له‌هه‌موو كاتێكدا خۆمان به‌هاوكار و دۆستی نزیكتان ده‌زانین له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌و تێكشكانی تیرۆریستان‌دا.
دواتر وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازی له کلێمێنس زێمتنەر ، كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر و كۆلۆنێل نۆگرادی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم كرد.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوو، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا، هه‌روه‌ك گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و هه‌ردوولا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی خێرایی بابه‌تیانه‌یان بۆ پرسی سیاسی و ئابووری ناوچه‌كه‌كرد.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاشكرای كرد، له‌ئێستادا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌روه‌ك په‌تای كۆرۆنا كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر بار‌و گوزه‌رانی هاوڵاتیانی هه‌رێم و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جێهێشتوه، به‌ڵام سه‌رباری دۆخه‌كه‌ش به‌رده‌وام هێزی پێشمه‌رگه ساز‌و ئاماده‌یه له‌به‌رگری و پاراستنی خاكی كوردستان.
كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی بهرۆڵ و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه كرد، كه‌بوونه‌ته جێی شانازی هه‌مووان، وتیشی: له‌پلانی ساڵی نوێ‌دا به پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌تر له‌بواری مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن.
له‌پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی دروست هه‌نگاو ده‌نێن و ده‌رئه‌نجامی باشیشی به‌ده‌سهێناوه.
كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر، دووپاتی كرده‌وه له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسیه‌كانی خۆیان فشار له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌و رێكه‌وتنه، له‌سه‌ر پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی كونسوڵی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: ئه‌وان خوازیاری ئه‌وه‌ن هه‌ردوولا بگه‌نه رێكه‌وتنێكی كۆنكریتی و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت رۆڵی خۆیان بگێڕن له‌گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه.