وه‌زیری پێشمه‌رگه: هاوكاریی سوپای ئه‌مەریكا، پێشمه‌رگه به‌ره‌و قۆناغێكی گهشهسەندووتر ده‌بات
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- وه‌زیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ینێت: دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و مه‌ترسییه به‌رده‌وامه‌كانی تیرۆر و تیرۆریستان، ده‌خوازێت هاوكاری و ههمهئاههنگییهكانی وڵاتانی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه زیاتر وفراوانتر بكرێت. لهمڕوشهوه هاوكارییه لۆجیستیی و سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئه‌مریكای بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به‌رزنرخاند.
شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل جولیات فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی له‌تیمی هه‌مه‌ئاهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش لهههولێرو تیمێكی هاوڕێی، كۆبۆوه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محەمەد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، پرسی هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیستیه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ پێشمه‌رگه‌و پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی لیواكانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت تاوتوێكرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند: هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مەریكا، هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندووتر ده‌بات و ئاراسته‌ی پرۆسه‌ی چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان ئاسانتر و خێراتتر ده‌كات، وپێشمه‌رگه رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه، بۆیه به‌رده‌وامی هه‌مه‌ئاهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه له‌ئێستادا پێویستیه‌كی بنه‌ڕه‌تیه بۆ بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان.
فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌تیمی هه‌مه‌ئاهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ووڵاته‌كه‌ی له‌هاوكاری و یارمه‌تیدانی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه له‌هه‌ر سێ بواری راوێژكاری، كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
كۆبوونه‌وه به گفتوگۆكردن له‌سه‌ر جۆر و میكانیزمی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ لیواكانی پێشمه‌رگه، لایه‌نه ته‌كنیكی و عهمهلهیهكانی پڕۆسه‌ی دابه‌شكاری و راده‌ستكردنی هاوكارییه‌كان، نه‌خشه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و راوێژكارانی سوپای ئه‌مریكا به‌كۆتا هات.