قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیستی ئه‌مەریكا بۆ پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- بڕیاره له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو،قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیستهكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر هه‌ردوو لیوای ١٤ و ١٦ ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شبكرێت، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی لیواكانی پێشمه‌رگه‌و پڕچه‌ككردنیان دێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی سوپای ئه‌مریكا بۆ دابه‌شكردنی قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌مڕۆ ٢٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌و تیمی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یندرا.
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، شۆرش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل جولیات، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌هه‌رێم و وه‌فدێكی راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌مریكا، ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێكرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: هاوكارییه سه‌ربازی و لۆجیستیه‌كانی سوپای ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جێگه‌ی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه و به‌و هه‌نگاوانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ره‌و قۆناغێكی په‌ره‌سه‌ندوتر و پرشنگدارتر هه‌نگاو ده‌نێت.
هاوكات په‌رۆشی راوێژكارانی سه‌ربازی ئەمەریكا له‌هه‌رێم، بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌نگاونان به‌ره‌و دروستكردنی هێزێكی سه‌ربازی سه‌رده‌می، كه سه‌ربه‌خۆ و یه‌كگرتووبێت، به‌رز نرخاند وبه‌ناوی گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم، سوپاسی گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مەریكا كرد.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌هه‌رێم، دووپاتی كردەوە ئه‌مەریكا بەردەوام ده‌بێت له‌هه‌ماهه‌نگی وهاوكاریی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، قۆناغی دووه‌می هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه، خواستی ئه‌مەریكا وهاوپهیمانانه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تۆكمه‌تر بكرێت و له‌گه‌ڵ هاوپەیمانان، به‌یه‌كه‌وه ناوچه‌كه له‌تیرۆر و تیرۆریستانی داعش پاكبكهنەوه.
ئاشكراشی كرد له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، لهمهراسیمێكدا كۆمه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مەریكا پێشكه‌ش به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كرێت.
هەر لەم كۆبوونه‌وه‌یەدا تیشك خرایە سەر پرسی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وپڕۆسه‌ی پێكهێنانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.