وه‌زیری پێشمه‌رگه : له‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق هه‌نگاوی باش چووینه‌ته پێشه‌وه
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی لەگەڵ سڤێن کڕاوسپی جێگری کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیا لەهەولێر ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دووپاتی كردەوە له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی ئه‌و ناوه‌نده هاوبه‌شانه‌ی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق، هه‌نگاوی باش چووینه‌ته پێشه‌وه‌و، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌میشه خواستمان بووه بگه‌ین به‌رێككه‌وتنی كۆتایی و چیتر ده‌رفه‌ت نه‌درێت به‌تیرۆریستان له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منیان هه‌یه جموجۆڵ بكه‌ن.
لە کۆبوونەوەکەدا، كه سەرۆکی دەستەی ئەرکان وژماره‌یه‌ك لە ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەتی پێشمەرگە ئاماده‌ی بوون، دوایین هەنگاوەکانی پێکهێنانی بنکەی هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
وەزیری پێشمەرگە، رایگەیاند: ئاسۆی گه‌یشتن به‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی، روونه سه‌ڕه‌رای رێگری وبه‌ربه‌سته‌كان، هه‌نگاوه‌كانمان به‌رده‌وامه، وتیشی: جێگه‌ی خۆشحاڵیه بڕیاره له کۆتایی ئەم مانگە، بنکەی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له هه‌ولێر و به‌غدا پێکبهێنرێت و قۆناغ بە قۆناغ بنکەکانی دیكەش له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم پێکبهێنرێت.
وەزیری پێشمەرگە، ستایشی ڕۆڵی هاوپەیمانانی كرد بە تایبەت په‌رۆشی و دڵسۆزی حكومه‌تی ئەڵمانیا بۆ ڕێکەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق، كه دواجار سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. داواشی کرد هاوپەیمانان به رۆڵی کاریگەری خۆیان بگێرن له‌فشار خستنه سه‌ر حكومه‌تی عیراق دژ بەو تەعریب کردنەی کە لە ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی روودەدات، کە ناكۆكه له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی.
جێگری كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر، خۆشحاڵی خۆی به‌نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق نیشان. دا دووپاتیشی كردەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌و بنبڕكردنی تیرۆریستان هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا گرنگ و پڕ بایه‌خه.
كۆبوونه‌وه، جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامییه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرده‌وه‌و كه وڵاتی ئه‌ڵمانیاش له‌رێگه‌ی راوێژكارانی سه‌ربازییه‌وه رۆڵی گرنگ و كاریان گێڕاوه، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: هه‌نگاوی باشمان بڕیوه وپێویستیمان به دۆسته‌كانمانه له‌گه‌یشتن به‌ئامانجی كۆتایی، كه‌خۆی له‌دروستكردنی هێزێكی نیشتمانیی سه‌ربه‌خۆ ده‌بینێته‌وه.