Skip to the content

پرۆژه‌یه‌ك بۆ به‌هێزتركردنی تواناكانی ئه‌فسه‌ران ئه‌نجامده‌درێت‌

هەولێر، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ ٢٥ی تشرینی یەكەم (ئۆكتۆبەر)ی ٢٠٢٠، وەزارەتی پێشمەرگە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان كۆبوونه‌وه‌و تاوتوێی پرۆژەیەکیان كرد بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا بەڕێوەبەری چاکسازی و بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە وسەرۆک و ستافێك له‌ زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر وژمارەیەک لە راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا وهۆڵەندا ئاماده‌بوون، گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كرد له‌باره‌ی بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، کە بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ پێشنیارکراوە زانکۆی ناوبراو پاڵپشتی وەزارەتی پێشمەرگە بکات بۆ ئەنجامدانی چەند خولێک بۆ پێشخستنی توانا وئاستی لێهاتوویی ئه‌فسه‌ران.