دوایین قۆناغی به‌شی یه‌كه‌می ئاڵوگۆڕه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو
له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، چه‌ندین پۆست له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وەک قۆناغی یه‌كه‌مى چاکسازى، ئاڵ‌وگۆڕیان پێ كرا کە ئەوانیش ئاڵوگۆڕی نێوان هەردوو پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و پشكنین بوو.
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) ـ له ڕێوڕە‌سمێك عه‌مید روكن هۆشمه‌ند ڕە‌شید وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان لە ئیدارە و میره له شوێنی لیوا روكن باسل محه‌مه‌د ده‌ستبه‌كار بوو و لیوا روكن هۆگر سەلاحه‌دین له شوێنی لیوا ره‌باد عەبدولقەهار وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پشكنین و چاودێری گشتی ده‌ستبه‌كار بوو.