سه‌رۆكی دەستەی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازی له شاندێكی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر كرد
![](/media/5673/jamal-mohammed_met_delegation-of-germany-forces-1.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132632267620000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢١/٤/١٨ فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی دەستەی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به ئاماده‌بوونی عه‌مید روكن مه‌حه‌مه‌د سه‌عید مه‌حه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌ت، پێشوازی له كۆڵۆنێڵ یۆرك، به‌رپرسی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له شاری هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌و دیداره‌دا، باس له بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرا و تیشكخرایه سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌گشتی و هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی.
هه‌روه‌ها باسی هاوكاریە لوجستیەکان بۆ پێشمه‌رگه و سود وه‌رگرتن له توانای هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا كرا.
شایانی باسە له رابردودا ئه‌ڵمانیا له‌رووی مه‌شق وراهێنان و گه‌یاندنی هاوكاری بۆ پێشمه‌رگه رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه.