له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ژماره‌یه‌ك ئاڵوگۆڕی تر به‌ڕێوه‌چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له درێژه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌نجامده‌درێت، ئهمڕۆ٢٠٢١/٤/١٩ به ئاماده‌بوونی لیوا كاوه ئه‌نوه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی و عه‌مید سه‌ربه‌ست جه‌باری جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتی و عه‌مید حیكمه‌ت عومه‌ر عوسمان به‌رێوه‌به‌ری گشتی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان و عه‌مید عوسمان مه‌حه‌مه‌د مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری گشتی راگه‌یاندن و هۆشیاری نیشتمانی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ژماره‌یه‌ك ئاڵوگۆڕی تر به‌رێوه‌چوو.
له‌و ئاڵوگۆڕه‌دا سه‌ره‌تا عه‌قید هێرش مسته‌فا گۆڕۆنی له‌شوێنی لیوا حاجی مه‌لا ئه‌مین وه‌ك جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی یاسایی ده‌ستبه‌كاربوو.
دواتر عه‌قید سامان كانه‌بی له‌شوێنی عه‌قید هێرش مسته‌فا گۆڕۆنی وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ئیداره‌ی كارمه‌ندان ده‌ست به‌كاربوو.
هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا مقه‌ده‌م ئه‌یوب ئەحمەد عەزیز له شوێنی عه‌قید سامان كانه‌بی وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی گشتی نامەکان له دیوانی وه‌زاره‌ت ده‌ستبه‌كاربوو.