جه‌نه‌ڕاڵ جه‌ی گارنه‌ر: خوایاری پێشکەوتنی زیاتری هێزی پێشمەرگەین
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كه‌مین حاكمی مه‌ده‌نی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌باره‌ی دوایین هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و پرسی جموجۆڵ و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی داعش و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان، گفتوگۆیان کرد.
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه باسگ لەوە کرد کە هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه ئاماده‌یه بۆ به‌رگری له‌پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سه‌قامگیری ناوچه‌كه و جه‌ی گارنه‌ر، رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌رزنرخاند و گوتی: له‌نزیكه‌وه ئاگاداری رۆڵ و كاریگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ین، خوازیاری زیاتری پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و هێزه‌ین.