رەوشی شاری کفری ئارامە، هێزەکانی پێشمەرگەش جەخت لە سەقامگیری و ئارامی ناوچەکە دەکەنەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- عەمید روکن دلێر محموود، فەرماندی لیوای ۱۷ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلێدوانێکی تایبەتدا، بۆ (میدیا سەنتەر) رایگەیاند: " سەعات ۷ی ئێوارە، دوو موشەکی کاتیۆشا، ئاراستەی شاری کفری کراو بەسەر هەردوو بارەگای فەوجی۲ی لیوای ۱۷ و بارەگای ئیسنادی لیواکەیان تێپەڕیوە، لەدووری پێنج سەد مەتر لەدووری بارەگاکانی پێشمەرگە کەوتۆتەوە. وتیشی: هیچ زەرەرێکی گیانی و ماددی نەبووە.
فەرماندەی لیوای ۱۷ی پیادە، ئاماژەشی بەوەکرد، هێزی پێشمەرگە هەمیشە لەخەمی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکەیە، ئەو کردەوە ترسنۆکانەیەی تیرۆریستان نایانترسێنێت.
فەرماندەی لیوای ۱۷ ئاشکراشی کرد، دوای هێرشهكه هێزهکانی پێشمەرگه و هێزە ئهمنییهكان گهیشتوونهته شوێنهكه و لێكۆڵینهوه لەوبارەیەوە دهستی پێكردووه.
بەڕێوەبەری پۆلیسی کفری، لەشوێنی رووداوەکه بەمیدیاکانی راگەیاند: رەوشی ناوشاری کفری ئارامەو تیرۆریستان ناتوانن بەو کردەوانەیان ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە بشێوێنن.