مەشق وراهێنانەكان بەپێشمەرگە نەوه‌ستاوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- جێگری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەكان رایدەگەیەنێت، بەرنامەی ساڵانەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ مەشق و راهێنانەكان بەشێوەی ئاسایی خۆی بەرێوەدەچێت به په‌یڕه‌وكردنی ریكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
لیوا قارەمان كەمال جێگری سەرۆك ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان بە سەنتەری میدیای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی راگەیاند: ساڵانە وەزارەتی پێشمەرگە بەرنامەیەكی تایبەت بۆ مەشق و راهێنان بۆ هێزه‌كانی پێشمەرگە دادەڕێژێت، ئێستا ئەو بەرنامەیە دەستی پێكردووە و پێشمەرگە لە مەشق و راهێنان بەردەوامن.
گوتیشی: پڕۆسەکە بەگوێرەی ئەو خشتەیەی داندراوە بە شێوەیه‌كی ئاسایی بەرێوەدەچێت به پێی رێوشوێنەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
لیوا قارەمان ئاماژەی بەوەشكرد: لەكاتی ئێستا مەشق و راهێنانەكان بە هێزەكانی پێشمەرگە لەسەر دەستی مامۆستایانی مه‌شقی وەزارەتی پێشمەرگە به‌ڕیوه‌ده‌چێت، كە پێشتر لەلایەن هاوپەیمانانەوە راهێنانیان پێكراوه و بۆئەو مەبەستە ئامادەكراون.
شایانی باسه ته‌واوی پرۆسه‌ی مه‌شقی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ره‌چاوكردنی رێنماییه ته‌ندرووستیه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.