وەزارەتی پێشمەرگە پیرۆزبایی ١٢٣ هەمین ساڵیادی رۆژنامەگەری کوردی دەکا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕۆژی ٢٠٢١/٤/٢٢ بە بۆنەی ١٢٣ هەمین ساڵیادی دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان، کە یەکەمین رۆژنامەی کوردی بووە، پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی سەرجەم رۆژنامەنوسانی کوردستان، ئەو رۆژە لە مێژووی بزوتنەوەی رۆژنامەگەری کوردیدا جێگای تایبەتی هەیە،
چونکە بزاوتی رۆژنامەگەری کوردی لەم رۆژەدا دەست پێ دەکات، کە رۆڵی گرنگی هەبووە، لەگەشەکردنی بنەما رۆشنبیری و هۆشیاریەکانی کۆمەڵگای کوردستان،
نەمری بۆ مقداد مدحت بدرخان و سڵاو بۆ تەواوی رۆژنامەنوسان و ئازادیخوازانی کوردستان.
وەزارەتی پێشمەرگە، سەنتەری میدیا