Skip to the content

وەزیری پێشمەرگە داوایەک ئاراستەى مستەفا کازمى دەکات

هیوادارم سەرۆکوەزیرانى عێراق کار لەسەر ڕێککەوتنى نێوان هێزى پێشمەرگە و بەرگرى بکات

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى ٢٠٢١/٤/٢٥ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەردانێکی مەیدانی بۆ سنووری گەرمیان، میحوەری ۲ی قەرەتەپە ـ حەمرین و لیواکانی (۱٦ و ۱۷)ی پیادەی بەسەرکردەوە.

 

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD) ـ لە سنووری میحوەری دووی (قەرەتەپە ـ حەمرین)، وەزیری پێشمەرگە نیگه‌رانی قوڵی حکومەتى له‌سه‌ر ئه‌و "كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ ترسنۆكانه‌ی تاریكپه‌رستان" نیشان دا كه‌ دوو كاتیۆشایان ئاراسته‌ی شاری كفری كردبوو و گوتى "بە کردەوەی ترسنۆکانەی لەو شێوەیەی تیرۆریستانی داعش، سەقامگیری و ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە ناشێوێنێت، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش بۆ هه‌ر كرده‌یه‌كی تیرۆریستی له‌و شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی توند و كه‌مه‌رشكێنی ده‌بێت".

هەروەها لە کاتى سەردانى بۆ لیوای ۱۷ی پیادە، وەزیری پێشمەرگه گوتی: لە ماوەی رابردوودا دوای دانوستان و چەندین گفتوگۆی هاوبەش لەگەڵ سوپا و وەزارەتی بەرگری عێراق، نەگەیشتین بە هیچ رێککەوتنێک، ئەگەر چی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە هەمیشە دەستپێشخەر بوونە بۆ گەیشتن بەو ڕێککەوتنە، بۆیە دەرفەتێکی باشە لێرەوە داوا لە بەڕێز موستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەم راستەوخۆ تەدخول بکات تا هەردوو وەزارەتی بەرگری و وەزارەت