هه‌نگاریا ده‌ست به مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كاته‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی شەممە ( 11ی 12ی 2021) شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، پێشوازیكرد له فه‌ریق رۆمه‌لۆس روسیزن، سوپاسالاری هه‌نگاریا و ئاتێلا تار، باڵیۆزی هه‌نگاریا له عێراق و تۆس، كونسوڵی گشتی هه‌نگاریا له هه‌رێم و كۆلۆنێل پیته‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌نگاریا له هه‌رێم و كۆلۆنێل هادی، به‌رپرسی تیمی هه‌ماهه‌نگی هه‌نگاریا له كونسوڵخانه‌ی گشتی و شاندێکی باڵای سه‌ربازی و دیپلۆماسی.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و لیوا قاره‌مان و لیوا روكن هۆشمه‌ند حه‌یده‌ر، جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان و لیوا روكن به‌ختیار محمد و عه‌مید روكن هه‌ژار عومه‌ر، راوێژكارانی وه‌زاره‌ت و عه‌مید روكن محمد سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كان، عه‌قید لوقمان كه‌ریم، راوێژکاری وەزارەت ئاماده‌یبوون، به‌وردی تاوتوێی مه‌ترسی و جموجۆڵه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا كرا.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و ئه‌ركی هاوبه‌ش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێكشكاندنی تیرۆریستان، هاوكات هه‌ردوولا به گرنگیه‌وه تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی و هاوپه‌یمانانیان كرد.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، رۆڵی هه‌نگاریا و هێزه‌كانیانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رز نرخاند، كه له ماوه‌ی جه‌نگی داعش هاوكار و یامه‌تیده‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوون، دووپاتیشیكرده‌وه له‌و ئالنگارییه‌ی، كه ئێستا هاتۆته پێشه‌وه، بۆ را‌گرتن و له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و وتیشی پێویستیمان به‌هاوكاری و یارمه‌تی هه‌مووان هه‌یه.
سوپاسالاری هه‌نگاریا و شاندی سه‌ربازی و دیپلۆماسی هه‌نگاریا، وه‌زیری پێشمه‌رگه و ستافی باڵای وه‌زاره‌تیان دڵنیاكرده‌وه له هاوكاری و پشتگیری پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن و بڕیاریشدرا له‌رێگه‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان ده‌ست به مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه بكرێته‌وه.