بەرزترین ئاڵای کوردستان لە پردێ هەڵکرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ پێنج شەممە 2021/2/11 لە رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه‌كانی میحوه‌ری پردێ و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شەهیدان بەرزترین ئاڵای کوردستان لە شوێنی داستانی پردێ و له‌لایه‌ن كوڕی شه‌هید هوجام سورچی هەڵکرا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌ش كران و تیایدا ئاماژه‌درا به شكۆمه‌ندی ئاڵای كوردستان و بایه‌خی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شوێنه بۆ هه‌ڵكردنی به‌رزترین ئاڵای كوردستان به گرنگ دانرا، كه ئه‌و شوێنه ره‌مزێكه بۆ داستانی قاره‌مانێتی و سه‌ركه‌وتوویی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.