بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بۆردی چاکسازی و راوێژکارانی سەربازی وڵاتانی هاوپەیمان کۆبونەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی و بۆردی چاکسازی و راوێژکارانی سەربازی وڵاتانی هاوپەیمان کۆبونەوە و دوایین بەرەوپێشچوونەکانی کارەکانی چاکسازی خرایەڕوو، لە کۆبونەوەکەدا راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان جەختیان لەبەردەوامیی پاڵپشتی وڵاتەکانیان بۆ پرۆسەی چاکسازی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە.