خولێكی شۆفێری تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی كۆتایی پێهات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ هەینی 2021/2/5 بە ئامادەبونی لیوا روکن باسل محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەرکان و نوێنەری هێزەکانی ئەمریکا خولێكی راهێنانی شۆفێریی تایبه‌ت بۆ شۆفێرانی كه‌تیبه‌ی یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆتایی پێهات، كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی خایاند‌و په‌نجا پێشمه‌رگه‌ی شۆفێر تیایدا به‌شداربوون.
خولەکە لە چواچێوەی هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگەی کورستان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆ کەتیبەی یەکی وەزارەتی پێشمەرگە کرابوەوە تیایدا به شێوه‌یه‌كی زانستی راهێنان له‌سه‌ر هونه‌ری به‌كارهێنان و لێخوڕینی هه‌مه‌رو بارهه‌ڵگری سه‌ربازی كرا، له كۆتاییشدا سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌مه‌رو بارهه‌ڵگره ئه‌مریكیانه‌ی مه‌شق و راهێنیان له‌سه‌ركرابوو، پێشكه‌ش به شۆفێرانی به‌شداربووی سه‌ر به كه‌تیبه‌ی یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە کران.