راگه‌یێندراوێك له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی ترسنۆكانه‌ی تاریكپه‌رستان بۆ سه‌ر هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه هه‌رگیز ده‌ستی چه‌په‌ڵی ناحه‌زان و تیرۆریستان ناتوانن ئاسایش، ئارامی و ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن و به‌سه‌ختی رووبه‌ڕویان ده‌بینه‌وه.
هاوڵاتیان و خه‌ڵكی ئازیزی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌میشه ساز و ئاماده‌یه بۆ به‌رگری و پاراستنی سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و خاكی كوردستان.
ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر، پێویستیمان به‌یه‌ككڕیزی، یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كده‌نگیی هه‌یه. به ئیراده‌ی به‌رزی پۆڵاینی پێشمه‌رگایه‌تیمان تیرۆریستان تێكده‌شكێنین و رێگه ناده‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانی هاوڵاتیانمان بخرێته مه‌ترسییه‌وه.
دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هێرشكردنه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه و خەڵکی کوردستان، ئێمه له‌گه‌ڵ دۆستانمان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، رێگایه‌كی دوور و ساڵانێكی درێژه، پێكه‌وه له‌به‌ره‌ی به‌ره‌نگاری تیرۆر و تێكشكاندنی تیرۆریستانین له‌پێناو سه‌قامگیری ئاسایشی هه‌رێم و ناوچه‌كه.
وێڕای سەرەخۆشیمان لەقوربانیەکەی ئەو کارەساتە، سه‌لامه‌تی و شیفای خێرا بۆ برینداران و ئارامی و ئاسایش بۆ هه‌رێمی كوردستان دەخوازین.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه