زانكۆی ئه‌مریكی له دهۆك سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ 15ی شوباتی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ د. رانداڵ رۆدس، سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی له‌دهۆك و د. هونه‌ر عیسی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ئه‌مینداران، بهگرنیگیهوه رۆڵی زانكۆی له‌پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌رزنرخاند.
داواشیكرد له‌رێی توێژینه‌وه‌ی زانستیه‌وه له‌سه‌ر سێكته‌ره جیاوازه‌كانی بواری سیاسی، سه‌ربازی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ی داهاتوو دیاریبكرێن.
سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌مریكی له‌دهۆك، ئاماده‌یی زانكۆكه‌ی له‌كردنه‌وه‌ی خولی ئیداری و به‌ڕێوه‌بردن، هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری راوێژكاری بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و به فه‌رمیش داوایان كرد وه‌زیری پێشمه‌رگه سه‌ردانی زانكۆكه‌یان بكات.
هه‌ردولا به‌بایه‌خه‌وه له كاری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و مرۆییه‌كانی ئه‌مریكایان روانی كه به‌شێك له‌و رێكخراوانه له‌رێگه‌ی زانكۆی ئهمرییكیهوه له‌هه‌رێم و پڕۆژه‌و به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، له‌مڕوەشه‌وه داوایانكرد ئه‌و پرۆژانه‌ی په‌یوه‌ندیداره به گه‌شه‌سه‌ندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزی پێشمه‌رگه بخرێنه به‌رده‌م وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.