زیادکردنێکی ئاشكرا له ئیداره‌و میره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ پێنج شەممە 2021/2/11 (ئیداره‌و میره)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێ، له زیادکردنێکی ئاشكرادا (64) شه‌ست و چوار ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆر‌و له‌كاركه‌وتووی سه‌ربازی ده‌فرۆشێ، داوا له هه‌ر كڕیارێك ده‌كه‌ین كه ده‌یه‌وێت به‌شداری له زیادکردنه‌دا بكات، له رۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگاداریه‌وه تا ماوه‌ی (10) رۆژ سه‌ردانی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره‌ی سه‌ربازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكات له به‌حركه بۆ كاری پێویست.