وه‌زیری دادی عێراق سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/2 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتی و ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌ت، پێشوازیكرد له دادوه‌ر سالار عه‌بدولستار، وه‌زیری دادی حكومه‌تی عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا، كه د. دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌تی دادی عێراق ئاماده‌یبوون،
گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئه‌و یاسا و بڕیارانه‌ی كه له‌عێراقدا ده‌رچوون و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به پڕۆسه‌ی دیموكراسی و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له هه‌رێم هه‌یه. هه‌روه‌ك به‌وردی تاوتوێی شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كرا، كه له‌ده‌ستوری عێراقدا هاتوه، وه‌ك به‌شێك له‌سیستمی به‌رگری عێراقی، به‌ڵام له دوای 2005 وه هیچ برێك نه‌نێردراوه، له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه پێكه‌وه ئه‌ركی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یان له‌تیرۆر و تیرۆیستان لهئهستۆبوه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: " ته‌واوی ئه‌و پرسه گرنگ و یاساییانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندییان به‌مافه‌كانی مرۆڤ و قه‌ره‌بووكردنه‌وه، ده‌سته‌به‌ركردنی مافی زیانلێكه‌وتووانی جه‌نگه‌وه هه‌یه، پێویسته به‌ر له‌ده‌ركردنی یاسا، به‌گفتوگۆو ڕاوێژی هه‌ردوولا بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لی كورد و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ڕابردوودا گه‌وره‌ترین زیانی گیانی و مرۆیی به‌ركه‌وتووه‌و پێشوتریش قوربانیی پرۆسه‌كانی جینۆساید‌و ئه‌نفال بووه".
دواتر هه‌ریه‌ك له دادوه‌ر سالار عبدالستار، وه‌زیری دادى عێراق و دیندار زێباری ڕێكخه‌ری ڕاسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تیشكیان خسته‌سه‌ر چه‌ندین بابه‌تی گرنگ له‌باره‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و راپۆرتی رێكخراوه نێودهڵهتیان و یاسا كارپێكراوه‌كانی تایبه‌ت به پڕۆسه‌ی مافی مرۆڤ و یاسای جه‌نگ كرد له عێراق و كوردستاندا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌مه‌ترسییه‌كانی ئێستای ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كرد، كه له‌ئێستادا پڕۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌هجیری كوردانی ئه‌و ناوچانه له‌لایه‌ن عه‌قڵیه‌تی شۆڤێنیه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. بۆ ئه‌مه‌ش داوایكرد كه وه‌زاره‌تی داد له‌رێگه‌ی یاسا و دهستورهوە رێگه له‌و پڕۆسه نادروسته بگرن، كه له‌گه‌ڵ ئاشتیی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان یه‌كناگرێته‌وه.
كۆبونه‌وه كۆتایی هات، به‌گه‌یاندنی په‌یامی وه‌زیری دادی عێراقی، له ئاماده‌كارییه‌كانی پڕۆژه‌ی نوسینه‌وه‌ی یاسا و بڕیاره به‌ركاره‌كان له‌عێراقدا و بڵاوكردنه‌وه‌ی له وه‌قائیعی ره‌سمی وڵات.