وه‌زیری پێشمه‌رگه داواده‌كات مووچە و شایستە داراییەکانی ئه‌مریكا ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگرێته‌وه بەبێ جیاوازی
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ سێ شەممە 2021/2/23 له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵای، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل ڤۆرهیس، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی له عێراق و كۆلۆنێل جولیات، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ریان بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی باڵا ئاماده‌یبوون. گفتوگۆكرا له‌سه‌ر دوایین پێشهات و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له عێراق و ناوچه‌كه، وه‌فدی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریكا ئاشكرایانكرد، له‌ئێستادا مه‌ترسیه‌كانی داعش و گروپه تیرۆریستیه‌كانی تر له فراوانبووندایه، ده‌خوازێت به‌زوویی رێگریان لێبكرێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند: چه‌ندین جار هۆشداریمان له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی داعش داوه، كه ئێستا به‌تاكتیك و شێوازی تر كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان ئه‌نجامده‌ده‌ن، وتیشی: هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان جێی ستایش و بایه‌خی زۆری ئێمه‌یه بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستان له ئێستا و ئاینده‌دا.
له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا و مووچه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه، داوایكرد" مووچە و شایستە داراییەکانی ئه‌مریكا سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگرێته‌وه، به‌جۆرێك ره‌چاوی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی مووچه‌دا هه‌بێت بۆ سەرجەم هێزەکانی بەبێ جیاوازی ".
کۆڵونێڵ ڤۆڕهێس، به‌ڵینی دا به‌زوویی كار به‌و داوایه ده‌كه‌ن و دوای دیراسه‌كردنی خۆیان ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دهگهینینهوه. وتیشی: " له‌خه‌می ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه تێده‌گه‌ین و به جددی كار بۆ باشكردنیان ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌رهه‌مدار كرا له‌سه‌ر باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان کە بەگشتی ئومێد بەخشە.
لەم کۆبونەوە بڕیاردرا قۆناغی هه‌مه‌هانگی و پێكه‌وه كاركردنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت و هه‌وڵه‌كانیش به‌ئاراسته‌ی بنبڕ كردن و تێكشكانی تیرۆریستان بێت.