وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆلێژی قه‌ڵاچوالانی سەربازی به‌سه‌ركرده‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بۆ كۆلێژی قه‌ڵاچۆلانی سه‌ربازی، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی راگڕ و ستاف و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداری وسه‌ربازی كۆلێژه‌كه ده‌كات و له‌میانی ووتهیهكیشدا بۆ خوێندكارانی خولی 16 رایدهگهێنێت: "ئێوه بنه‌ما و چاوگی دروستكردنی هێزێكی یه‌كگرتووی نیشتمانین". داواشیكرد زیاتر پابه‌ندی بنه‌ما سه‌ربازییه‌كان بن و په‌ره به‌توانا جه‌سته‌یی و هزرییه‌كانیان بده‌ن.
ئه‌مڕۆ 6ی شوباتی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاوه‌ری فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و جێگرانی سه‌رۆك ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و ئیداره‌و میره، كۆلێژی سه‌ربازی 3 ( قه‌ڵاچۆلان) ی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یه‌دا، له‌نزیكه‌وه گۆڕه‌پانی مه‌شقی خوێندكاران و هــۆڵهكانی خوێندن و شوێنی مانه‌وه‌ی قوتابیانی خولی 16یه‌می به‌سه‌ركرده‌وه.
لیوا به‌كر محمد ئەمین، راگری كۆلێژی قه‌ڵاچولان پوخته‌یه‌كی له‌سه‌ر ره‌وشی خوێندن له‌كۆلێژه‌كه خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك داوا‌و پێداویستییه‌كانی كولێژهكهی به وه‌زیری پێشمه‌رگه راگه‌یاند.
له‌میانی وته‌یه‌كیشیدا بۆ ته‌واوی خوێندكارانی خولی (16) وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: "ئێوه بنه‌ماو داهاتووی دروستكردنی سوپایه‌كی نیشتمانین، ده‌بێ هه‌موان له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ته گه‌وره‌یه‌دا بن. بۆیه گرنگه په‌ره به‌توانا جه‌سته‌یی و هزرییهكانتان بده‌ن و له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رده‌وام په‌یڕه‌وی له جێبه‌جێكردنی دیسپلینی سه‌ربازیتان بكه‌ن و ئینتمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییتان به‌رزبكه‌نه‌وه".
له‌به‌شێكی تری ووته‌كانیدا وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: نرخی كولێژی سه‌ربازی هێنده گرنگ و كاریگه‌ره، به‌هیچ شتێك به‌راورد ناكرێت، ئێوه سبه‌ی ده‌بنه فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌ی ئه‌و وڵاته‌و ته‌قدیری هه‌ڵوێستی سیاسیی و سه‌ربازی وڵاته‌كه‌تان ده‌كه‌ن له‌هه‌ر ئه‌گه‌ر و پێشهاتێكدا.
له‌كۆتایی وته‌كه‌یدا وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و بڕیاریشه له‌رێگه‌ی تیمێكیانه‌وه وانه‌ی سه‌ربازی مۆدێرن له كولێژو بنكه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه بڵێنه‌وه. وتیشی: "ده‌رفه‌تێكی باش و گونجاومان له‌به‌رده‌مه‌و هاوپەیمانان و دۆستانمان له‌هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن، بۆیه خوازیارم ئێوه له‌رێگه‌ی ئه‌و رێسا‌و یاسا سه‌ربازیه توند و سه‌خته‌ی لێره فێری ده‌بن، ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رك و فەرمانی داهاتووتان له‌ناو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت".
له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و وه‌فدی یاوه‌ری ته‌واوی یه‌كه‌و به‌ش و هۆڵه‌كانی كۆلێژیان به‌سه‌ركرده‌وه و له‌نزیكه‌وه له‌كه‌م و كوڕی و پێداویستیه‌كانیان كۆڵیه‌وه و بڕیاری چاره‌سه‌ركردنیان درا.