Skip to the content

ئاگادارییەک له‌ ئیداره‌و میره‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دووشەممە 2021/2/22 (ئیداره‌و میره‌)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، ‌ رۆژی 3ی ئاداری 2021 زیادکردنێکی ئاشكرا بۆ فرۆشتنی (64) شه‌ست و چوار ئۆتۆمبێلی جۆراو جۆر و له‌كاركه‌وتووی سه‌ربازی بەڕێوەدەچێت، داوا له‌ كڕیاران دەکەین بۆ بەشداریان لەو زیادکردنە ئاشکرایە:-

- رۆژی 2021/3/3 کاتژمێر 9ی بەیانی لە بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتیی ئامادەبن.

- ناونووسین لەهەمان رۆژە.

- تەئمینات هەر لەهەمان رۆژ 3/3/ 2021 دەدرێت.

- بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن : 07503002826