Skip to the content

بریکاری وەزارەت سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە گەیاندن دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ سێشەممە 2021/2/9 لە دیوانی وەزارەت، سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە ئامادەبوونی فەریق جەمال محه‌مه‌د سەرۆکی هەیئەی ئەرکان و راوێژکاران و بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی نێوان بەرپرسی ئۆفیسی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق و هەرێمی کوردستان و نوێنەری کۆمپانیاکانی گەیاندن لە هەرێمی کوردستان کرد، لەو کۆبوونەوەیەدا بریکاری وەزارەت جەختی کردەوە کە پێویستە کۆمپانیاکانی گەیاندن هاوکار بن لە پرۆسەی بە ئەنجامگەیاندنی تۆڕی گەیاندن بە یەکە سەربازیەکان و هەروەها بە پێویستی زانی کە خولی راهێنان لەسەر ئامێرە نوێیەکانی گەیاندن بکرێتەوە بۆ زیاتر پێشخستنی سیستەم و تۆڕی گەیاندن بۆ تەواوی یەکە سەربازیەکانی هێزی پێشمەرگە، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ تەواوبوونی ئەو پرۆژەیەش دەبێتە هەنگاوێکی گرنگ و باش بۆ به‌یەکەوه‌ بەستنەوەی تەواوی یه‌كه‌ و به‌شه‌كانی هێزی پێشمەرگە لە رووی گەیاندنەوە.

هەر لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا کە چەند خولێکی تایبەت بۆ پێگەیاندن و بەرزکردنەوەی ئاستی کارمەندانی گەیاندن بکرێتەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانان و کۆمپانیاکانی گەیاندن.