به ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری گشتی سمیناری وه‌رزی دادگای سه‌ربازی به‌ڕێوه‌چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مرۆ 2021/2/7 به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له راوێژكارانی یاسایی و نوێنه‌ری لیوا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه (سمیناری وه‌رزی دادگای سه‌ربازی له باره‌ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عهقیڵیهكان ژماره1ی ساڵی 20120)ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌وته‌یه‌كیدا فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی دادگای سه‌ربازی كرد بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا و هۆشیاركردنه‌وه و پابه‌ندكردنی یه‌كه سه‌ربازییه‌كان له پێناو هێنانه‌دی دادپه‌روه‌ری.
هه‌رله‌و سمیناره‌دا، گفتوگۆ له باره‌ی گرنگی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كان و چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی كرا، بڕیاریشه چه‌ندین راسپارده بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كاروباری دادگا سه‌ربازییه‌كان ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بكرێت.