خولێكی دیكه‌ی شۆفێریی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی كۆتایی پێهات
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ پێنج شەممە 11/2/2021 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی میره‌ی سه‌ربازی، بە ئامادەبونی لیوا روکن باسل محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیداره‌و میره‌و نوێنەری هێزەکانی ئەمریکا خولێكی راهێنانی شۆفێریی تایبه‌ت بۆ شۆفێرانی كه‌تیبه‌ی (2)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆتایی پێهات، كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كی خایاند‌و په‌نجا پێشمه‌رگه‌ی شۆفێر تیایدا به‌شداربوون.
خولەکە لە چوارچێوەی هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگەی کورستان لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بۆ کەتیبەی دووی وەزارەتی پێشمەرگە کرابوەوە تیایدا به شێوه‌یه‌كی زانستی راهێنان له‌سه‌ر هونه‌ری به‌كارهێنان و لێخوڕینی هه‌مه‌رو بارهه‌ڵگری سه‌ربازی كرا، له كۆتاییشدا سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌مه‌رو بارهه‌ڵگره ئه‌مریكیانه‌ی مه‌شق و راهێنیان له‌سه‌ركرابوو كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 25 ئۆتۆمبێل بوون، پێشكه‌ش به شۆفێرانی به‌شداربووی سه‌ر به كه‌تیبه‌ی دووی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە کران.