Skip to the content

سەرۆکی هەیئەی ئەرکان پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ 2021/2/3 لە دیوانی وەزارەت، فەریق جەمال محه‌مه‌د، سەرۆکی هەیئەی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە جەنڕال فرانسیسکۆ یاریدەدەری جێگری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ستراتیژی و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا هەردوولا گفتوگۆیان دەربارەی ئاستی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی هاوپه‌یمانان کرد، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رەوشی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی کرا، جەنەڕاڵ فرانسیسکۆ ئاماژەی بەوەدا ، کە هێزی هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لەلایەن خۆیەوە فەریق جەمال محه‌مه‌د، سەرۆکی هەیئەی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی پاڵپشتی و هاوکارییە بەردەوامەکانی هێزی هاوپەیمانانی کرد بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لەکاتی شەڕی داعش و لە ئێستاشدا بەردەوامبوونی ئەو هاوکاریانە بە هۆکارێکی گرنگ و کاریگەر دانا بۆ پێشکەوتنی توانای سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.