وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا: "ئومێدی زۆرمان به‌ئێوه‌و هه‌نگاوه‌كانتان هه‌یه"
![](/media/4420/shorsh-ismail-meets_germany-delegation_01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132573722460000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئه‌مڕۆ سێشەممە 2021/2/9 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل جۆرج، راوێژكاری سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و وه‌فدی یاوه‌ری كۆبۆوه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: هاوكارییه‌كانی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی ئێوه، پڕبایه‌خ و گرنگن له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، وتیشی: به‌خۆشحاڵیه‌وه له‌گه‌ڵ ئێوه به‌رده‌وام ده‌بین و به‌یه‌كه‌وه ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه له‌مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و تیرۆریستانی داعش دوورده‌خه‌ینه‌وه.
راوێژكاری سه‌ربازی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم، رایگه‌یاند: ئه‌وان دڵخۆشن به ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌چوونی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، وتیشی: له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگه‌كان، بچووكترن له‌و ئیراده به‌هێزه‌ی كه بۆ چاكسازی هه‌یه، له‌مڕووه‌وه هاوكار و هه‌ماهه‌نگیمان فراونتر و باشتر ده‌بێت.
هەر لەكۆبونهوهکەدا جه‌ختیكرده‌وه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و قۆناغه‌ی ناوچه‌كه‌ی پێدا تێده‌په‌رێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه پته‌وتر بكرێت، كه له‌ده‌رئه‌نجامدا شكستپێهێنانی تێرۆر و تیرۆریستانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
هاوكات هه‌ردوولا هاوڕابوون، كه پرسی باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه له‌رێگه‌ی چاكسازی و هاوكاری لۆجیستی و سه‌ربازی و راوێژكاری هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامی هه‌بێت.