وه‌زیری پێشمه‌رگه كۆلێژی سەربازی دووی زاخۆی به‌سه‌ركرده‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەک شەممە 2021/2/28 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاوه‌ری سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و جێگرانی سه‌رۆك ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و ئیداره‌و میره، كۆلێژی سه‌ربازی دوو ( زاخۆ) ی به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌نزیكه‌وه گۆڕه‌پانی مه‌شقی خوێندكاران و هــۆڵهكانی خوێندن و شوێنی مانه‌وه‌ی قوتابیانی خولی 28 هەمی به‌سه‌ركرده‌وه.
لیوا نەزیر عاسم گۆران، راگری كۆلێژی سەربازی زاخۆ، پوخته‌یه‌كی تێر‌و تەسەلی له‌سه‌ر ره‌وشی خوێندن له‌كۆلێژه‌كه و ئەرک و مەهامی کۆلێژەکە خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ك داوا‌و پێداویستییه‌كانی كولێژهكهی به وه‌زیری پێشمه‌رگه راگه‌یاند.
وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: "بەهەموو شێوەیەک هاوکار و پاڵپشتانین، ئەوەی لەتوانای وەزارەتی پێشمەرگە بێت بۆ ناوەندێکی وەها گرنگی ئەکادیمی سەربازی درێخی ناکەین، ووتیشی: ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لێرەوە دەردەچن، دەبنە بنه‌ما و داهاتووی دروستكردنی سوپایه‌كی نیشتمانی و سەردەمیانە، بۆیە ده‌بێ هه‌مووان له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیارییه‌ته گه‌وره‌یه‌دا بن و گرنگی و په‌ره به‌توانا جه‌سته‌یی و هزرییه‌كانی قوتابیان بدەن و له‌و رێگه‌یه‌وه به‌رده‌وام په‌یڕه‌وی له جێبه‌جێكردنی دیسپلینی سه‌ربازی بكه‌ن و ئینتمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییان به‌رزبكه‌نه‌وه".
هەر لەچوارچێوەی ئەو بەسەرکردنەوەیەدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، " هاوکاری و پاڵپشتی کولێژ وناوەندە سەربازیە ئەکادیمیەکان بە پێویست دەزانین، کە تیایدا ساڵانە بەسەدان خوێندکار و قوتابی بەزانستی نوێی سەربازی جۆشدەدرێن. هاوکات خوازیارین قوتابیان له‌رێگه‌ی ئه‌و رێسا‌و یاسا سه‌ربازیه توند و سه‌خته‌ی لێره فێری ده‌بن، ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌ركی داهاتوویان له‌ناو ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت".
له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و وه‌فدی یاوه‌ری ته‌واوی یه‌كه‌و به‌ش و هۆڵه‌كانی كۆلێژیان به‌سه‌ركرده‌وه و له‌نزیكه‌وه له‌كه‌م و كوڕی و پێداویستیه‌كان كۆڵیه‌وه و بڕیاری چاره‌سه‌ركردنیان درا.
لەوێستگەیەکی تری سەردانەکەیدا، وەزیری پێشمەرگە و شاندی یاوەری فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوای دیجلەی لەسنووری سحێلا بەسەرکردەوەو لەلایەن شێخ عەلۆ بەرپرسی میحوەر و فەرماندەی لیوای هەشتی دهۆک و ژمارەیەک لەئەفسەرانی باڵای سنوورەکە پێشوازیان لێ‌کرا.
لەدیدارێکدا، مەترسیەکانی ئێستای تیرۆریستانی داعش و جمجۆڵەکانی ئەم دوایەیان گفتوگۆی لەبارەوە کرا، فەرماندەیی میحوەری رۆژئاوا بەرچاوروونیاندا لە بەردەوام ساز‌و ئامادەیی هێزی پێشمەرگە لەم سنوورە بۆ بەرگریکردن لەخاک و تێکشاندنی تیرۆریستان.
وەزیری پێشمەرگە، لەنزیکەوە ستایشی قارەمانێتی و خەباتی هێزی پێشمەرگەی کرد و داواشی لێکردن، وەک هەمیشە ئازایانە و لەخۆبردووانە لەسەنگەرەکانی پاراستنی خاکی کوردستان رۆڵ بگێڕن.