وه‌زیری پێشمه‌رگه: مێژوێكی درێژمان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌یه‌و رۆڵی ئه‌وان له عێراق و هه‌رێم كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ جێگری كونسوڵی به‌ریتانیا لهههولێرو فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته و به‌رپرسی كاروباری سیاسی له‌كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا، داوایكرد له پرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، گرژی و ئاڵۆزییه ههنووكیهكان، مه‌سه‌له‌ی پێشێڵكارییه سنورییه‌كانی هه‌رێم، رۆڵی كاریگهرو میژووی خۆیان بگێڕن و فشاره‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چڕتڕبكهنهوه.
ئه‌مڕۆ 15ی شوباتی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له میل سمارت، جێگری كونسوڵی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر و كۆلۆنێڵ چارڵی، راوێژكاری باڵای هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌رێم و تۆم هاید، به‌رپرسی كاروباری سیاسیی كونسوڵخانه بۆ ناوچه جێناكۆكه‌كان.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوو، وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی هه‌وڵ وهه‌نگاوه‌كانی به‌ریتانیای له پشتگیری به‌رده‌وام و ههمهاهەنگی و هاوكارییه‌كان بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تدا، هاوكات گفتوگۆی چڕ‌و پڕ كرا له‌باره‌ی روداو و پێشهاته‌كانی ئێستا‌و هه‌ردوو بایه‌خه‌وه له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یان روانی.
جێگری كونسوڵی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر، رونییكردهوه ئه‌وان به‌وردی چاودێری دۆخی سیاسیی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له‌سه‌ر هێڵن بۆ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه، هاوكات رونیشیكرده‌وه: له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندیدا گفتوگۆ ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتنێكی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه، كه به‌رژوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولای تێدا پارێزراو بێت.
تۆم هاید، به‌رپرسی كاروباری سیاسی بۆ ناوچه جێناكۆكان له‌كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم خسته‌ڕوو، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه داوایكرد، رۆڵی مێژوویی خۆیان بگێڕن له‌راگرتنی پڕۆسه‌ی ته‌عریب و ته‌هجیری دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه، كه له‌گه‌ڵ بنه‌ما جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤ و ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق یه‌كناگرێته‌وه.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پرسی ئێستای ناوچه سنورییه‌كان، گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، وه‌زیری پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پێكدادانه كه ساڵانێكی درێژه به‌رده‌وامی هه‌یه، ته‌نها خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچانه بونه‌ته قوربانی و به‌سه‌دان گوند و دێهات وێران و بون و باخ و ماڵاتی خه‌ڵكی بێ تاوان سوتاون، بۆیه تاكه رێگای ئاسایش و ئارامی ئه‌و ناوچانه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ دیالۆگ و گفتوگۆی ئاشتیانه.
شاندی سه‌ربازی و سیاسیی به‌ریتانیا، دڵنیاییان دا له ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه‌كانیان له‌وباره‌وه، ئاشكراشیان كرد، پێویسته هه‌مووان لهململانێیهكانی ئێستا دوربكه‌ونه‌وه‌و هه‌نگاوه‌كانی ئێستا و داهاتوو، روه‌و تێكشكانی تیرۆر‌و تیرۆریستان بێت ، كه له‌ئێستادا مهترسیهكانییان سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.