وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی باڵای هاوپەیمانان كۆبونه‌وه
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له هه‌رێم، گفتوگۆی چڕ له‌باره‌ی دوایین هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و پڕۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان ده‌كه‌ن، هاوكات تاوتوێی دۆخی ئێستای پێشمه‌رگه له پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان كرا كه له‌و رێگه‌یه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌چێته قۆناغێكی سه‌رده‌می پێشكه‌وتوتر و پڕۆسه‌ی رێفۆرمی سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خێراتر ده‌بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی شوباتی 2021 شۆڕش ئیسماعیل ، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕاوێژکارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان لە هەرێم کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌مینداری گشتیی و سه‌رۆكی ئه‌ركان، ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، وەزیری پێشمەرگە: "بە گرنگیەوە باسی له هه‌مه‌ئاهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی هاوپەیمانانی کرد، کە پێکهاتووە لە میكانیزمه‌كانی پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كانی چاكسازی و یاسای چاكسازی له وەزارەتی پێشمەرگە، هه‌روه‌ك ستایشی هێزەکانی هاوپەیمانانی كرد بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و پاڵپشتی بەردەوامی هاوپەیمانان بۆ پڕۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکان، كه بۆته هۆكاری پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر پیشمه‌رگه‌و و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازیان له‌ته‌واوی سێكته‌ره‌كانه‌وه.
كۆلۆنێل جولیات، ڕاوێژکاری باڵای سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانان وتی: " پاڵپشتیەکانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی ده‌بێت و لەم ڕێگەیەوە پڕۆژەی باشتری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە جێبەجێ دەکەین و هەوڵهكانیشمان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانج و ناوه‌ڕۆكی رێفۆرمی چاكسازییه به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا.
بە باسکردنی پرۆژەی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی لەلایەن ڕاویژکاری باڵای بەریتانیا و به‌هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌رانی سه‌ربازی وڵاتانی هاوپه‌یمانان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر قۆناغەکانی جێبەجێکردن و سەرنجەکان لەسەر ئەو پرۆژەیە بۆ ئایندەی هێزی پێشمەرگە، كۆتایی به‌كۆبونه‌وه‌كه هات.