كۆبونه‌وه‌ی دادگا سه‌ربازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رێوه‌چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق ( GOV.KRG )- ئەمرۆ 17ی کانونی دووەم(یەنایەر)2021 به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی و فه‌ریق جه‌مال مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی هەیئەی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ژماره‌یه‌ك له دادوه‌ران، كۆبونه‌وه‌ی دادگا سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی تیشكی خسته سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی نێوان دادگاكان و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی كاروباره‌كانیان، بۆ ئه‌مه‌ش پاڵپشتی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن، داواشی له دادوه‌ران كرد راسپارده‌كانی خۆیان بۆ ئه‌مینداری گشتی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان به‌رز بكه‌نه‌وه.
هەروەها رێكخستنه‌وه و هه‌ماهه‌نگی نێوان دادگا سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی به گرنگ و پێویست زانی له پێناو سه‌روه‌ربوونی یاسا، ئاماده‌یی خۆشی ده‌ربڕی بۆ هه‌ركارێك ببێته هۆی به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وشی دادگا سه‌ربازییه‌كان.