وه‌زیری پێشمه‌رگه: " بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتوانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم قبوڵكراو نیه‌و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه."
هەولێر،هەرێمی کوردستان،عیراق(GOV.KRG)- ئەمرۆ ١٢ی کانونی دووەم(ینایر)ی ٢٠٢١وهزیری پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یێنێت: عه‌قلیه‌تی شۆڤێنیی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن وایكردووه، پڕۆسه‌ی بەعەرەبکردن و کۆچی زۆرەملێی دانیشتوانی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دهستیپێکردوەو، ئه‌مه‌شمان گه‌یاندۆته به‌رپرسانی سوپای عێراقی له‌وناوچانه‌دا، كه رێگربن و رێگه نه‌ده‌ن به كار‌و كرده‌وه‌ی له‌جۆره بەردەوام بێت.
ئه‌م وتانه‌ی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 12ی 1ی 2021 له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بوو له‌گه‌ڵ تۆم هاید، به‌رپرسی كاروباری سیاسیی بۆ ناوچه ناكۆكان له‌كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا و وه‌فدێكی یاوه‌ری له‌هه‌ولێر.
به‌رپرسی كاروباری سیاسیی له‌كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له خراپی دۆخی كوردنیشینانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ئاگادارن و ده‌یانه‌وێت رۆڵی خۆیان ببینن له‌هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و پاراستنی ئارامی و پێكه‌وه‌ژیانی گه‌لان له‌و ناوچانه‌دا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، روونیكرده‌وه: گه‌لی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه پارێزه‌ری بنه‌ماكانی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی نەتەوەو پێكهاته جیاوازه‌كان بووه، له‌ماوه‌ی رابردووش به‌هۆی بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌وناوچانه رێگه له‌و عه‌قلیه‌ته گیراوه‌و، ته‌واوی پێكهاته‌كان به‌كورد، عه‌ره‌ب، تورکمان و مه‌سیحیه‌كان و تەواوی نەتەوەکان پارێزراوبوون، جگه له‌سه‌لامه‌تی ئاسایشی و سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه. ووتیشی: بەپێی دەستووری عیراقی، نابێ و ناکرێ سوپای نوێی عیراقی لایەنداری و دەستوەردان لەم پرسەدا بکات.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری پێشمەرگە داوای‌کرد، وەک بەریتانیا هاوشان لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ رۆڵی خۆیان بگێڕن لەراگرتنی ئەو زوڵم و ستەمەی لەدانیشتوانی ئەو ناوچانە دەکرێت، کە پەیوەندی برایەتی و پێکەوەژیانی لەمێژینەی نەتەوەو پێکهاتە جیاجیاکانی ئەو ناوچانە دەخاتە مەترسییەوە.