وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش كۆبوونه‌وه
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت: هاوكارییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه زیاتر ده‌كه‌ین و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كانیش چڕتر و فراوانتر ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ 5ی كانونی دووەم (یەنایر)ی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ پره‌نسیپه، جێگری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی هاوبه‌شی هاوپەیمانان له‌به‌غدا و به‌رپرسی نوسینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری كۆبۆوه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان، هاوكات پرسی مه‌ترسی و جموجۆڵه‌كانی تیرۆریستانی داعش و رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، روونی كرده‌وه، وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خۆشحاڵن به‌بڕیاری به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانان و فراوانكردنی پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌هێزی پێشمه‌رگه، ئاماژەی بەوەش كرد سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی و بارودۆخی ناوچه‌كه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رۆڵی گه‌وره‌و كاریگه‌ی گێڕاوه لهتێكشاندنی تیرۆریستان و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئه‌منی هاوبه‌شی هاوپەیمانان له‌هه‌رێم. ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، بازنه‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كان پێویستیه‌كی ههنوكهیه بۆ تێكشكاندنی تیرۆر له‌ناوچه‌كه، بۆ ئه‌مه‌ش كارده‌كه‌ین له‌پێناو چاره‌سه‌ی كێشه‌كان و پێكه‌وه كاركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراق.