وه‌زیری پێشمه‌رگه و راوێژكارانی به‌رگری به‌ریتانیا له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه
هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ گه‌وره راوێژكارانی سه‌ربازی به‌ریتانیا له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌و ووڵاته له‌هه‌ولێر گفتوگۆیانكرد له‌سه‌ر چوار پڕۆژه‌ی یاسای پێشنیاركراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر ستراتیژیه‌تی به‌رگری، به‌پیشه‌یی بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و چاودێری و به‌دواداچوونی سه‌ربازی.
ئه‌مڕۆ 13 ی كانونی دووەم (یەنایر)ی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ كۆلۆنێل سێر چارلی سایكس، راوێژكاری باڵای به‌رگری به‌ریتانیا و مێجه‌ر ستیڤ، راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌و وڵاته له‌كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌و ووڵاته له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی و بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و راوێژكارانی سه‌ربازی به‌ریتانیا له پێشخستن و گه‌شه‌كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی و لۆجیستیه‌وه.
كۆلۆنێل سێر چارلی سایكس، دووپاتیكرده‌وه كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وان وه‌ك راوێژكارانی سه‌ربازی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر، سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی چاكسازی وه‌زاره‌ته‌و له‌مڕوه‌شه‌وه به‌ریتانیا به‌قورسایی زۆر كار له‌سه‌ر یه‌ك به‌یه‌كی پڕۆژه په‌سندكراوه‌كان ده‌كات. كه دواجار ده‌بێته ده‌سكه‌وتێكی مه‌زن بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
لەكۆبوونهوهكەدا بڕیاریدا ده‌ست بكرێت به شیكردنه‌وه‌و جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه یاسایه‌ك كه پیشه‌ییی بوونی پێشمه‌رگه‌و راسته‌رێگه‌ی به‌رگری سه‌ربازی لێده‌كه‌ێته‌وه، ئه‌مه‌ش هاوتایه له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دروستكردنی سوپایه‌كی سه‌رده‌میانه.