پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمەرگە گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا
هەولێر، هەرێمی کورستان، عێراق(GOV.KRD)- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و بەدواداچوون لە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و تیمی بایۆمه‌تری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ 24ی 1ی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له د.عه‌بدولكه‌ریم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و بەدواداچوون له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هاوكات سكرتێری لیژنه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێم
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، كه به‌رپرسی تیمی بایۆمه‌تری له حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌رانی یه‌كه‌ی 70 و 80 ئاماده‌یبوون، به‌وردی پڕۆسه‌ی بایۆمه‌تری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تاوتوێكرا، كه دواجار ده‌بێته هۆی رێكخستنه‌وه‌و كۆنتڕۆڵكردنی مووچه‌ی هێزه‌كان و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه روونیكرده‌وه ، هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر پرسی بایۆمه‌تری ده‌كه‌نه‌وه، كه دواجار ده‌بێته هۆی خێراكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی، بۆ ئه‌مه‌ش رایگه‌یاند: پرۆسه‌ی بایۆمه‌تری له‌ناو وه‌زاره‌ت كۆتایی پێهاتووه‌و لیستی ناوی هێزه‌كانی 70 و 80 ئاماده‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه ژێر پرۆسه‌ی بایۆمه‌ترییه‌وه.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا هەژماری بانکی بۆ یەک بەیەکی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دروستبکرێت.