Skip to the content

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- ئەمرۆ دووشەممە 11/1/2021، هەردوو بەڕێزان وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ ، لە شاری هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان . لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا لە سەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە ودابەشکردنی ئەرکەکانی رێککەتن و بڕیارە بەم نزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە، دەست پێ بکات.

 

وەزارەتی ناوخۆی و وەزارەتی پێشمەرگە

حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەولێر

11/1/2021