ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی و راوێژكارانی هاوپه‌یمانان كۆبوونەوە
![](/media/4055/meetingbetweenministryofpeshmargaandcoalition01.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132555383800000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)-ئه‌مڕۆ19ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 به سه‌رپه‌رشتی سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی و جێگرانی سه‌رۆك ئه‌ركان و نوێنه‌رانی هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازی له‌گه‌ڵ راوێژكارانی هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه بریكاره‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خۆشحاڵی خۆی ده‌بڕی له ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی له‌و جۆره و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان.
هه‌روه‌ها بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تیشكی خسته سه‌ر پێویستی گفتوگۆی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وهێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی كاروباری سه‌ربازی و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
هه‌رله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه باس له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌كرا، كه پێشتر بڕیاریان له‌سه‌ر درابوو، هاوكات چه‌ندین پێشنیار له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو و خرایه‌ڕوو و جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی له‌و جۆره كرایه‌وه.