بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە شاندێکی هاوپەیمانان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- ئەمڕۆ 21/ 1/ 2021 لە دیوانی وەزارەت، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی کرد لە جەنڕال فرانسیسکۆ یاریدەدەری جێگری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان بۆ کاروباری ستراتیژی و جەنەڕاڵ دایڤد ویلیامس،.
لە کۆبوونەوەیەکدا، کە لیوا روکن باسل محەمەد جێگری سەرۆکی ئەرکان و عەمید روکن هەژار عومەر بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندیەکان ئامادەیبوون، گفتوگۆیان لەبارەی ئاستی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی هاوپمانان کرد، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی رەوشی عێراق و هەرێمی کوردستان بە بەشێوەی گشتی کرا، جەنەڕاڵ فرانسیسکۆ بەڵێنیدا کە هێزی هاوپەیمانان بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی هاوکارییەکانیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، لەلای خۆیەوە سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی پاڵپشتی و هاوکاری بەردەوامی هێزی هاوپەیمانانی کرد لەکاتی شەڕی داعش و لە ئێستاداو بەردەوامبوونیشی بە هۆکارێکی ئەرێنی و کاریگەر دانا بۆ پێشکەوتنی سەربازییانەی هێزەکانی پێشمەرگە .