وەزیری پێشمەرگە هانی ئافرەتانی پێشمەرگە دەدات تواناکانی خۆیان زیاتر پەرەپێبدەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)- وەزیری پێشمەرگە، هانی کچان و ژنانی پێشمەرگە دەدات کە پەرەی زیاتر بەتوانا سەربازی و هزرییەکانیان بدەن، ئاستی زانستی و سەربازیان خۆیان لەرێگەی فێربوون و ئاشنابوون بە بنەما سەربازیەکانی سەردەم بەرزبکەنەوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، یەکسانی جێندەری پڕۆژەیەکی پەسندکراوی وەزارەتی پێشمەرگەیەو لەورێگەیەوە خوازیاری بەرزکردنەوەی رێژەی ژنانین لەناو رێزەکانی پێشمەرگە، کە هاوشانی براکانیان لەخەباتی پێشمەرگایەتی و پاراستنی خاکی کوردستان رۆڵی خۆیان ببینن، وەک رۆڵی دیرۆکی ژنان و ئافرەتان لەریزی پێشمەرگەو خەباتی گەلەکەماندا.
لەم چوارچێوەشدا، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چاویکەوت بە ئەندازیاری بیناسازی و کارمەندی وەزارت، لیلۆ خالید، کاندیدی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ خولی سەربازی لە وڵاتی بەریتانیا لەژێرناوی Royal Military Academy of Sandhurst ) لە شاری شیڤرێنھام لە وڵاتی بەریتانیا خولەکە لە ئەکادیمیای سەربازی بۆ پێگەیاندنی کادری پێشکەوتوی ڕێبەریکردنی سەربازییە و ماوەی ١٤ مانگ دەخایەنێت و دوای تەواوکردنی خولەکە پلەو بڕوانامەی ئەفسەری پێدەدرێت.