وەزیری پێشمەرگە پێشوازیکرد لە وەزیری بەرگری تورکیا
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق(GOV.KRD)/ ئەمرۆ 18ی کانونی دووەم(یەنایەر)ی 2021 لە فرۆکەخانەی هەولێری نێودەڵەتی، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیکرد لە خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیاو وەفدێکی یاوەری.
بڕیارە سبەی وەزیری بەرگری تورکیا، لەگەڵ هەریەک لەبەڕێزان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.