بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان پێشوازی لە دوو شاندی جیا کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی کرد لە شاندێکی راوێژکاری یەکێتی ئەورووپی لە عێراق،
شاندی میوان ئامادەییان دەربڕی لە رووی راوێژکارییەوە هاوکاری پێشمەرگە و ئەو دامەزراوانەی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن لەو شوێنانەی، کە پەیوەندی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆیان بە هاووڵاتیانی سڤیلەوە هەیە،
شاندی میوان ئامادەییان دەربڕی لە رووی راوێژکارییەوە هاوکاری پێشمەرگە و ئەو دامەزراوانەی وەزارەتی پێشمەرگە بکەن لەو شوێنانەی، کە پەیوەندی راستەوخۆ یان ناراستەوخۆیان بە هاووڵاتیانی سڤیلەوە هەیە،
بەڕێوەبەری هەماهەنگی ئامادەیی هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی بۆ شاندی میوان دەربڕی، کە هۆکار بێ بۆ پێشخستن و باشترکردنی پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هاووڵاتیان و دام و دەزگا سڤیلیەکان.
لەلایەکی ترەوە عەمید روکن محمد سعید بەڕێوەبەری هەماهەنگی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی کرد، له براین رۆبەرت جێگری سەرۆکی کۆمپانیای دایناکۆر کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا، کۆمپانیای ناوبراو ئامادەییان دەربڕی بۆ خزمەتکردنی هێزەکانی پێشمەرگە، لەوانە(بەردەوامیدان و چاککردنەوەی ئەو ئۆتۆمبیل و چەک و کەلوپەلانەی هاوپەیمانان پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە)، لەهەمان کاتدا مەشق و ڕاهێنان کردن بە پێشمەرگە لە سەر هەمان ئەو کەلوپەل و کەرەستەو چەکانە، هەروەها پێشکەشکردنی ڕاوێژ لەڕووی لۆجستییەوە. لەلایەن فەرمانگەی هەماهەنگییەوە سوپاسی کۆمپانیای ناوبراو کرا، ئامادەیی هەماهەنگی بۆ کۆمپانیاکە دەربڕدرا لەو بوارەدا، وە بە ئەرکێکی گرنگ زانرا بۆ خزمەتکردنی هێزەکانی پێشمەرگە.