وەزیری پێشمەرگە: "چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و ناوەستێت."
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ڕێكه‌وتی 27ی ته‌مموزی 2021, له‌میانی ژماره‌یه‌ك دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌دا, شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر په‌ره‌دانی زیاتری پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كان و كه‌ناڵه دیبلۆماسیهكاندا، وتیشی: مه‌ترسییه‌كانی داعش و جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان پێویست ده‌كات, له ئاینده‌دا هه‌ماهه‌نگی و كاركردنی هاوبه‌شانه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له‌گه‌ڵ هێزه هاوپه‌یمانه‌كانمان باشتر بكرێ، هیواشی خواست راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و ریفۆرمی سه‌ربازیدا، له‌ڕۆڵی كارا‌و كاریگه‌ری خۆیان به‌رده‌وام بن.
له‌وێستگه‌ی یه‌كه‌می دیداره‌كه‌یدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازیكرد له جه‌نه‌ڕاڵ ڤۆگهدی فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق و كۆڵۆنێڵ برۆس، فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی له كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی كرد، كه به‌رده‌وام و دڵسۆزانه له‌هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن، وتیشی: "رۆڵی ئێوه جێی بایه‌خ و گرنگی زۆری ئێمه‌یه له‌پێشخستنی توانا سه‌ربازیی و لۆجیستیه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان".
فه‌رمانده‌ی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له عێراق دووپاتی كرده‌وه، له‌به‌رنامه‌ی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه‌و باشتر له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین. وتیشی: وه‌ك هاوپه‌یمانان له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌مان له‌هه‌رێمی كوردستاندا شانازی به دۆستایه‌تی ئێوه‌و ئازایه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین، بۆیه له‌هه‌موو كاتێكدا خۆمان به هاوكار و دۆستی نزیكتان ده‌زانین، له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه‌و تێكشكانی تیرۆریستان‌دا.
له‌وێستگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كانیدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه، پێشوازیكرد لهكۆڵۆنێڵ چارلی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له هه‌ولێر و به‌رپرسی كاروباری سیاسی كونسوڵخانه‌ی به‌ریتانیا و وه‌فدێكی یاوه‌ری.
له‌دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆی هه‌مه لایه‌نه له‌سه‌ر دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و تیرۆریستان كرا، له‌پرسی ناوچه جێناكۆكانیشدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: ئێمه به‌رده‌وام جه‌ختمان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی عێراق كردۆته‌وه، تیرۆریستانی داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر هه‌مووان. وتیشی: دوای دروستكردنی ناوه‌نده‌كانی ئه‌منی هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر بڕوات و خوازیاری ئه‌وه‌شین پێكه‌وه سه‌قامگیری و ئاسایش و ئارامی ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنینه‌وه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزین.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر رایگه‌یاند: پاڵپشتیەکانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی ده‌بێت و لەم ڕێگەیەوە پڕۆژەی باشتری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە جێبەجێ دەکەین و هەوڵهكانیشمان له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانج و ناوه‌ڕۆكی پرۆسەی چاكسازییه به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا.
له كۆتا وێستگه‌ی دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازی له کلێمێنس زێمتنەر، كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێر و مولحه‌قی سه‌ربازی و كۆڵۆنێڵ د. كای فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محمد سه‌رۆكی ئه‌ركان ئاماده‌یبوون، په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا، هه‌روه‌ها گفتوگۆكرا له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌و هه‌ردوولا هه‌ڵسه‌نگاندنێكی خێرای بابه‌تیانه‌یان بۆ پرسی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی له ناوچه‌كه‌كرد.
كونسوڵی گشتیی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به ڕۆڵ و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه كرد، كه بوونه‌ته جێی شانازی هه‌مووان، دووپاتیشی كرده‌وه له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسیه‌كانی خۆیان فشار له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ گه‌یشتن به نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر و رێکكه‌وتنی سیاسی و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپای عێراق، له‌سه‌ر پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقی كونسوڵی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد: ئه‌وان خوازیاری ئه‌وه‌ن هه‌ردوولا بگه‌نه رێکكه‌وتنێكی كۆنكریتی و بۆ ئه‌مه‌ش ده‌یانه‌وێت رۆڵی خۆیان بگێڕن له‌گه‌یشتن به‌و رێككه‌وتنه.
به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی بوو له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه وتی: هه‌نگاوه‌كان به‌ئاراسته‌یه‌كی دروست هه‌نگاو ده‌نێن و ده‌رئه‌نجامی باشیشی به‌ده‌سهێناوه، بۆ ئه‌مه‌ش ئاشكرای كرد:" پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بێت".