بەبۆنەى کۆتایى هاتنى کارەکانى، مەراسیمێکى تایبەت بۆ کونسوڵى گشتى بەریتانیا لەهەرێم بەڕێوە چوو
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- رۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى 2021/7/1، به بۆنهی كۆتاییهاتنی کارەکانى لەهەرێم، مهراسیمێكی تایبهت بۆ جەیمس ثۆرنتۆن کونسوڵى گشتى بەریتانیا لەهەرێمى کوردستان رێكخرا.
وەزیرى پێشمەرگە له وتهیهكدا وتى: کونسوڵى گشتى بەریتانیا لەهەرێمى کوردستان لەماوەى کارەکانى دۆستێکى دڵسۆز و هاوکارێکى باش بووە لە باش بەڕێوەبردنى کارەکان و ڕۆڵێکى گەورەى بینیوە لە پەرەپێدانى پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى بەریتانیا، هاوکات ستایشى ڕۆڵى کونسوڵى گشتى بەریتانیاى کرد لە سەرکەوتنى هێزى پێشمەرگەى کوردستان دژ بە چەکدارانى تیرۆرستى داعش بەتایبەت لە پشتگیرى کردنى راوێژکارانى بەریتانیا بۆ هێزەکانى پێشمەرگە، لەو چوارچێوەیەشدا شۆڕش ئیسماعیل وتى: ئەمڕۆ ئێمە ماڵئاوایى لە دۆستێکى نزیک و هاوڕێیەکى دڵسۆزمان دەکەین، هیواخوازین لە ئەرکى داهاتووى سەرکەوتوو بێت.
لەلایەن خۆشیەوە جەیمس ثۆرنتۆن، کونسوڵى گشتى بەریتانیا لەهەرێمى کوردستان، وتى: شانازى دەکەم، کە کارم لێرە لە هەرێمى کوردستان کردووە و هەوڵمداوە هاوکار و پشتیوانى گەلى کورد بم، وتیشى: دڵنیاتان دەکەمەوە لە داهاتووشدا پشتیوان و هاوکارى گەلى کورد دەبم.
له كۆتاییشدا، قەڵغانی ڕێزلێنانى وەزارتى پێشمەرگە لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگە پێشکەش بە جەیمس ثۆرنتۆن، کونسوڵى گشتى بەریتانیا لەهەرێمى کوردستان کرا.